Smiley face
Smiley face
Smiley face

"نەبه‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی خزمەت بە دووژمنانی کورد ده‌کات"

2017-06-19 13:09:19



ڕۆژنیوز- سۆران محه‌مه‌د 

 

داواکارییەکان بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی تا دێ زیاتر دەبێت و ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی بە فەرز دەزانن و داوا لەکەنەکە دەکەن، کە دانووستانەکانی بۆ ئەم بابەتە چڕتربکاتەوە، چاودێرێکی سیاسی-ش دەڵێت:"نه ‌به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی خزمەت بە دوژمنانی کورد ده‌کات".
 
ڕۆژنامه‌نوسان و چاودێرانی سیاسی، له‌ شاری که‌رکوک داوای به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌که‌ن.

 

محێدین عومه‌ر، ڕۆژنامه‌نوس، ده‌رباره‌ی گرنگی به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان، بە رۆژنیوزی وت:"له‌ هه‌موو کاتێکدا به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی پێویست بووه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ ئێستادا، به‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا خه‌ریکه‌ ماڵی کوردی زیاتر په‌رته‌وازه‌ ده‌بێت".

 

محێدین عومه‌ر

 

ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌، ڕاشیگه‌یاند:"له‌ ئێستادا پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، ڕێگره‌ له‌ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و بیانوو دەهێننەوە، به‌ڵام گرنگه‌ که‌ (که‌نه‌که‌) له‌گه‌ڵ ئه‌و لایە ناڕزییانە‌ دانوستانه‌کانی چڕ بکاته‌وه‌، بیانوویان ببڕێت".


محێدین عومه‌ر، وتیشی:"ئێستا که‌ ده‌چیته‌ سه‌نگه‌رەکانی شه‌ڕ، گه‌ریلا و پێشمه‌رگه‌ پێکه‌وه‌ له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردان، هه‌ست ده‌که‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ستووه‌، به‌و پێه‌ی گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌ و شه‌ڕڤان یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێستن و پشتیوانی یه‌کتریده‌که‌ن و دژی تیرۆرستان ده‌جه‌نگن".
 

نێرگز قادر، ڕۆژنامه‌نووسێکی دیکەی شارەکەیە و بە ڕۆژنیوزی وت: بۆ یه‌کگرتن و یه‌ک وتاری نێو ماڵی کوردی له‌هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان، به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کارێگی گرنگ و فه‌رزه‌ له‌سه‌ر لایه‌نە سیاسه‌کان، چونکە ده‌بێته‌ هۆی کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان.

 

نێرگز قادر

 

سیروان ئه‌نوه‌ر، چاودێری سیاسی، لەسەر هەمان بابەت بە ڕۆژنیوزی وت:"کوردستان به‌ دۆخێکی سه‌خت و دژواردا تێپه‌ڕده‌بێت دوژمنانی کورد له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ده‌ستیان ناوەته‌ بیناقاقای گه‌له‌که‌مان، بۆیە  ئیتر ده‌بێت لایه‌نە سیاسیه‌کان ده‌ست له‌ به‌ژه‌وه‌ندی حزبی و شه‌خسی هه‌ڵبگرن و بڕیار‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی کوردستان و ئه‌و خه‌ڵکه‌ بده‌ن که‌‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌وڵده‌دات".

 

سیروان ئه‌نوه‌ر

 

سیروان، وتیشی:"ئه‌گه‌ڕ ئه‌مڕۆ بڕیار‌ نه‌ده‌ن، سبه‌ی مێژوو دووباره‌ نابێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌ڵێم، نه‌به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان خزمه‌ت به‌ دوژمنانی کورد ده‌کات".

 

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، لە هەفتەی رابردووەوە دەستیکردووە بە سەردانی لایەنە کوردستانییەکان بە ئامانجی بانگهێشت و ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان.

 

 

ش.ف


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin