Smiley face
Smiley face
Smiley face

چالاکی گەریلاکان لە سەر سنوورەکانی چەلێ بەردەوامە و ١٦ سەرباز کوژران

2017-06-19 12:55:00



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێزەکانی گەریلا بەردەوامن لە چالاکییەکانیاندا دژی سوپای تورک لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان چەلێ و باشوری کوردستاندا، لە ئەنجامی چالاکییەکانی شەوی ڕابردووەوە بۆ ئێستا لانی کەم ١٦ سەربازی تورک کوژراون.

 

بەگوێڕەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فورات، چالاکی گەریلاکان لە سەرسنوورەکانی چەلێ و باشوری کوردستان بەردەوامەو شەوی ڕابردوو ١٦ سەربازی دیکەی سوپای تورک کوژراون.

 

دوێنێ کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە چالاکی گەریلاکان دژی سوپای تورک دەستیپێکردو تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەو چالاکییانە بەردەوامیان هەیە، ئێوارەی دوێنێ گەریلاکان لە نزیکی قەڵا بێدەوا چالاکییەکیان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا، پاش ئەو چالاکییە سەربازانی سوپا چوونە ناوچەکەوە بۆ ئەوەی مادەی تەقەمەنی لێ دانێن، لەوێش سەربازێکی تورک کوژرا.

 

پاش ئەو چالاکییە، گەریلاکان لە نزیکی قەڵا بێدەوا سەربازەکانی سوپای تورکیان گەمارۆدا و چالاکیان دژیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا چوار سەربازی تورک کوژران.

 

کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارەی دوێنێ، گەریلاکان جارێکی دیکە لە سەربازەکانی قەڵا بێدەوایاندا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی تورک کوژرا.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆش چالاکییەکانی گەریلاکان دژی سوپای تورک بەردەوامیان هەبوو، کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەک لە ئەنجامی چالاکییەکدا لە دۆڵی سپە، حەوت سەربازی تورک کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.

 

لەلایەکی دیکەوە لە چەندین چالاکی دیکەدا کە لە هەرێمی شەهید مونزور لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکەوە بۆ ٠٩:٣٠ خولەک ئەنجامدرا دوو سەربازی دیکە کوژران و یەکی دیکەش برینداربوو.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin