Smiley face
Smiley face
Smiley face

کوشتنی چوار چەتەی داعش و تێکشکاندنی دوو ئۆتۆمبیل ڕاگەیەندرا

2017-06-19 12:51:56



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە ڕۆژئاوای تەلەعفەر چوار چەتەی داعشیان کوشت و دوو ئۆتۆمبیلیشیان تێکشکاند.

 

ماڵپەڕی فەرمی حەشدی شەعبی، لەبارەی کوشتنی چوار چەتەکەی داعش هەواڵێکی بڵاو کردەوە و چەندین زانیاری دیکەشی خستوەتەڕوو.

 

لە هەواڵەکەدا هاتووە: "هێزەکانی لیوای ١٩ی حەشدی شەعبی، لە گوندەکانی عەین تەلاوی و مەقتەل خەنزیر، لە ڕۆژئاوای تلەعفەر توانیان چوار چەتەی داعش بکوژن کە یەکێکیان خۆکوژ بووە، هاوکات دوو ئۆتۆمبیلیش تێکبشکێنن".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin