Smiley face
Smiley face
Smiley face

چەتەکانی سەر بە تورکیا هێرشەکانیان بۆ سەر عەفرین و شەهبا فراوانتردەکەنەوە

2017-06-19 12:42:13



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چەتەکانی سەربە تورکیا هێرشەکانیان بۆسەر گوندەکانی کانتۆنی عەفرین و هەرێمەکانی شەهبا بەرفراوانتردەکەنەوە.

 

بەگوێڕەی ئەو هەواڵانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بە دەستمان گەیشتووە، چەتەکانی تورکیا لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە شاری عەزازەوە گوندەکانی قەتما، قەستەل جندۆ و ڤێلاتی قادی سەرە بە شێرا و هەروەها جەلبیر، کەستەیار، و کامپی پەنابەرانی شەهبا تۆپباران دەکەن.

 

ئەو سەرچاوانە ڕاشیانگەیاندووە، کە چەتەکانی سەربە تورکیا هەزاران ئاوارەیان لە دەوازەی سەرەکی گوندی قەتام تۆپباران کردووە کە بەرەو کانتۆنی عەفرین بەڕێگاوە بوون.

 

ڕاشگەیەندراوە، هەروەها شارۆچکەکانی ماری-یەوە، شارۆچکەکانی تەل ڕفعەت و شێخ هیلالی سەربە شەهبا تۆپباران دەکرێن.

 

تۆپبارانەکانی چەتەکانی سەربە تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین و هەرێمەکانی شەهبا تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin