Smiley face
Smiley face
Smiley face

مزگەوتی هادین رزگار کرا و ئەبوبەکر میسریش کوژرا

2017-06-19 12:16:39



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فەرماندەیی گشتی پۆلیسی فیدراڵ، رزگارکردنی مزگەوتی هادین و کوشتنی ئەبوبەکر میسری لە موسڵی کۆن ڕاگەیاند.

 

فەریق رائید شاکر جەودەت، پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ لەو بارەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیاندراوەکەی فەرماندەی گشتی پۆلیسی فیدراڵدا هاتووە: "ئەو هێزەی پۆلیس کە چونەتە ناو گەڕەکەکانی موسڵی کۆن، بەرەو ئامانجی نەخشەبۆکێشراو لە پێشڕەویدایە و بە پاڵپشتی فرۆکەکانی عێراق و هاوپەیمانان کۆنتڕۆڵی چەندین گەڕەکی بەرتەسکی ناوچەکەی کردووە".

 

هەروەها ئەوەش هاتووەکە: "لە میانەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا توانیویانە مزگەوتی هادین لە دەست چەتەکانی داعش رزگار بکەن و یەکێک لە تیرۆریستە ناودارەکان بەناوی ئەبوبەکر میسری بکوژن کە کە ئەمیری چەتەکانی داعش بووە لە باب جەدید لە موسڵی کۆن".

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin