Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوپای پاسداران هەڕەشە لە پاڵپشتەکانی داعش لە ناوچەکەدا دەکات

2017-06-19 11:45:27



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

وتەبێژی سوپای پاسداران دەڵێت، هێرشی موشەکی ئێران بۆسەر سوریا پەیامی هۆشدارییە دژی پاڵپشتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی داعش.

 

شەوی یەکشەممە، سوپای پاسداران لە ئۆپەراسیۆنێکیدا بەناوی "لەیلەتولقەدر"، شەش موشەکی لە پارێزگا سوننەنشینەکانی ڕۆژئاوای ئێرانەوە هاویشتە سەر دێرەزۆری سوریا، ئەو موشەکانە خاکی عێراقیان تێپەڕکرد بۆ لە ئامانج کەوتن، لەوبارەیەوە ئەمڕۆ وتەبێژی سوپای پاسداران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ڕەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی موشەکی دژی داعش لە خاکی سوریا سەرکەوتوو بووەو ڤیدیۆکانی کەوتەنی موشەکەکان ئێستا لە دەستی سوپای پاسداراندایە.

 

وتەبێژی سوپای پاسداران، وتی:"موشەکەکەان بە ئەنقەسد لە پارێزگا سوننەنشینەکانەوە هاویشتراونەتە سەر دێرەزۆر، بۆ ئەوەی هەڵگری پەیامی یەکگرتوویی خەڵکی ئێران و هاوکات هۆشداری بن دژی داعش و پاڵپشتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی".

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە:"پێویستە پاڵپشتە ناوچەیی و نێودەڵەتییەکانی داعش لە پەیامی ئەو هێرشە موشەکییە تێبگەن".

 

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو موشەکانە لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێرانەوە بەرەو دێرەزۆر هاویشتراون و لە مەودای ٦٥٠ بۆ ٧٠٠ کیلۆمەتریدا ئامانجەکانیان لە خاکی سوریادا پێکاوەو بۆ ئەو مەبەستەش ئاسمانی عێراقیان بەکارهێناوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin