Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆنفرانسی ئابوری ژنانی باکوری سوریا کۆتاییهات

2017-06-17 10:35:10



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

یەکەمین کۆنفرانسی ئابوری ژنانی باکوری سوریا کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا دەستیپێکردبوو کۆتاییهات.

 

یەکەمین کۆنفرانسی ئابوری ژنانی باکوری سوریا، کە لە شاری دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچوو و ١٥٠ ژن تێیدا بەشداربوون، شەوی ڕابردوو  پاش دوو ڕۆژ کۆتاییهات.

 

ئامادەبووان لە کۆنفرانسەکەدا شێوەکانی ڕێکخستنی ئابوری ژنانیان خستە بەر باس و بۆ ئەو مەبەستەش بەهێزکردنی پەروەردەی ژنان لە بواری ئابوریان پێشنیارکرد.

 

لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاردرا، ئەنجامە گشتییەکانی کۆنفرانسەکە بەم زووانە لە ڕێگای کۆمیتەی ئامادەکارەوە ڕابگەیەندرێت.

 

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بەشداربووان، گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان- ڕێبەری پەکەکەیان شرۆڤەکردو ڕاگەیەندراوێکیان لەو بارەیەوە خوێندەوە.

 

لە ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"بە قورستربوونی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، نیگەرانییەکانی گەلی کورد سەبارەت بە دۆخی تەندروستییەکەی زیادیان کردووە، هەموو دەستکەوەتەکانمان بەرهەمی فەلسەفە و بیر و تێڕوانینەکانی ڕێبەر ئاپۆیە، ئێمە وەکو ژنانی باکوری سوریا بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاست گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزاردەکەین".

 

پاش خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوەکە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ژن" وترایەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin