Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆنفرانسی ئابوری ژنانی باکوری سوریا لە دووەمین ڕۆژیدا بەردەوامە

2017-06-16 13:00:08



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆنفرانسی ئابوری ژنانی باکوری سوریا کە لە دوێنێوە دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ لە دووەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

 

یەکەمین کۆنفرانسی ئابوری ژنانی باکوری سوریا بە بەشداربوونی ١٥٠ ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا لە ناوەندی چاند و هونەری دیجلەی شاری دێڕکی ڕۆژئاوای کوردستان لەدوێنێوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆش بەردەوامە.

 

لە پانێلەکانیدا دوێنێ، ژنانی باکوری سوریا کارنامەی سێ ساڵی ڕابردووی تێکۆشانە ئابوری و داراییەکانی ژنانیان لە باکوری سوریا نرخاند.

 

 

هەروەها دوێنێ پەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ خەباتی هاوبەشی ژنان خوێندرایەوە.

 

 

ئەمڕۆش کۆنفرانسەکە بە گفتوگۆ و دانوستان لە بارەی ڕێگاکانی پێشکەوتنی ئابوری ژنان بەردەوامە و لە چوارچێوەیدا چەندین پانێل و وتار پێشکەشکرا.

 

کۆنفرانسەکە ئەمڕۆ کۆتایی دێت.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin