Smiley face
Smiley face
Smiley face

تاهیر که‌مالى زاده‌: ئه‌گه‌ر هێزى خۆمان کۆبکه‌ینه‌وه‌ دونیا حسابمان بۆده‌کات

2017-06-13 17:02:50



ڕۆژنیوز - دانا عومه‌ر


جیگرى هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان، ئاماژه‌ به‌ ئه‌نجامى سه‌ردانه‌که‌یان ده‌کات بۆ لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و ده‌ڵێت پشتیوانى خۆیانیان بۆ ده‌ڕبڕیوین، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت سه‌ردانى پارتى و قه‌ندیل ده‌که‌ین، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر هێزى خۆمان کۆبکه‌ینه‌وه‌ دونیا حسابمان بۆده‌کان.


دوێنێ کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌ شارى سلیمانییه‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ده‌یانه‌وێت لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان پێکه‌وه‌ کۆبکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ سه‌ردانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانیان کرد.


تاهیرى که‌مالى زاده‌، جێگرى هاوسه‌رۆکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان، له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ ڕۆژنیوزى وت:" ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت لایه‌نه‌کان پێکه‌وه‌ کۆبکه‌ینه‌وه‌ و پێکه‌وه‌ دابنیش و نزیکایه‌تیه‌ک له‌نێوانیاندا دروست بکه‌ین، بیر و باوه‌ڕى خۆیان بڵێن و له‌ئه‌نجامى وه‌رگرتنى بیروڕایان ئه‌نجامێک وه‌ربگرین".


وتیشى:" ده‌مانه‌وێت زه‌مینه‌یه‌ک بسازێت بۆ یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى، چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ى کورد نیشانى دونیا بده‌ین که‌ هێزین، ئه‌وه‌ دونیا حسابمان بۆ ده‌کات ئه‌گه‌ر نیشانى نه‌ده‌ین ئه‌وه‌ وه‌ک ساڵانى ڕابردوو حسابمان بۆ ناکرێت".


که‌مالى زاده‌ له‌باره‌ى سه‌ردانه‌که‌یانه‌وه‌ بۆ لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کێتى وتى:" ئێمه‌ که‌ له‌ ئه‌وروپاوه‌ هاتین بۆ سلێمانى فڕۆکه‌ هه‌بوو، بۆیه‌ سه‌ره‌تا له‌ سلێمانى سه‌ردانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانمان کرد، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ولێر دابه‌زینایه‌ سه‌ردانى پارتى دیموکراتى کوردستان- عێراق-مان ده‌کرد، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو پارتیه‌کان بۆ ئێمه‌ وه‌ک  یه‌کن".


هه‌روه‌ها وتیشى:" له‌گه‌ڵ یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستاندا باسى بابه‌تى نێونه‌ته‌وه‌یى و ناوخۆیى کوردستان- مان کرد، باسى ئه‌وه‌مان کرد که‌ ده‌بێت ئێمه‌ خۆکۆبکه‌ینه‌وه‌ و هێزمان یه‌کبخه‌ین، چونکه‌ حساب له‌سه‌ر هێز ده‌کرێت له‌دنیادا".


ناوبراو وتیشى:" دیاره‌ یه‌کێتى نییشتیمانى کوردستان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌شدرى کاراى هه‌بووه‌ له‌ کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یدا، له‌ ئه‌نجامى ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى کردمان یه‌کێتى به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده‌یى و پشتیوانى ته‌واوى خۆیان ده‌ربڕى بۆمان".


له‌باره‌ى کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا وتى:" بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش پێشوازى گه‌رمیان لێکردین و له‌ئاستى به‌رزدا گفتوگۆمان کرد، ئه‌وانش پشتیوانى خۆیانیان ده‌ربڕى، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش باسى بارودۆخى کوردستان و نێونه‌ته‌وه‌یمان کرد، پێموایه‌ ده‌بێت بارودۆخێک بێته‌ پێشه‌وه‌ که‌ شه‌رعییه‌ت بۆ دام و ده‌زگاکان بگه‌ڕێته‌وه‌ و نزیکبونه‌وه‌ له‌نێوان هێزه‌کاندا دروست بێت".


جێگرى هاوسه‌رۆکى که‌نه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ له‌به‌رنامه‌یاندایه‌ سه‌ردانى هه‌ولێر بکه‌ن و له‌گه‌ڵ پارتى دیموکراتى کوردستان- عێراق، کۆببنه‌وه‌ و دواتر سه‌ردانى قه‌ندیل ده‌که‌ن و بیروڕاى ئه‌وانیش وه‌رده‌گرن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin