Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی سۆسیالیستی فەرەنسا کارتپۆستالێکیان بۆ یوکسەکداغ نارد

2017-06-11 08:53:23



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەندامانی یەکێتی ژنانی سۆسیالیستی فەرەنسا بە مەبەسەتی پشتگیریی فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، کارتپۆستالێکیان بۆ نارد.

 

ژنانی سۆسیالیستی فەرەنسا بە مەبەستی پشتگیریکردنی یوکسەکداغ کەمپێنێکیان دەستپێکردووە، دوێنێ لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کەمپێنەکەدا کارت پۆستالێکیان بۆ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە نارد.

 

کەمپێنەکە بەردەوامە لە کۆبوونەوەو دانیشتن و چاوپێکەوتن لەگەڵ پەرلەمانتاران، دەزگا ڕاگەیاندنەکان و چالاکوانە سەربەخۆکان بۆ بەشداربوونیان لەناو کەمپێنەکەدا.

 

فیگەن یوکسەکداغ لە ڕۆژی ٤-١١-٢٠١٦وە لەلایەن دەسەڵاتی حکومەتەکەی ئاکەپەوە زیندانیکراوەو هێشتا لە زینداندایە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin