Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکی خستە خوارەوە

2017-06-09 13:02:14



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

شەوی ڕابردوو لە چەلێی سەربە جولەمێرگ هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورک خراوەتە خوارەوە، سوپای تورکیش دان بەوەدا دەنێت کە گەریلاکانی هەپەگە ئەو کارەیان کردووە.

 

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە شارۆچکەی چەلێی سەربە جولەمێرگ، شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٠٩:٠٠ هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورک لە جۆری سکۆرسکی، خراوەتە خوارەوە، کە ١٦ سەربازی تورکی تێدابووە و هەموویان مردوون.

 

سوپای تورک لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە، هەلیکۆپتەرێکی سوپا کاتێک بەنیازبووە بنیشێتەوە بە رۆکێتێکی گەریلاکانی هەپەگە بە ئامانج گیراوە و کەوتووەتە خوارەوە.

 

سوپای تورک پاش ئەو چالاکییەی گەریلاکان دەستیکرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکەدا.

 

تا ئێستا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، سەبارەت بەو چالاکییەی گەریلاکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام پێدەچێت کە تا چەند کاتژمێڕێکی دیکە سەبارەت بەو چالاکییە زانیاری بڵاوبکاتەوە.

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin