Smiley face
Smiley face
Smiley face

پارتی بە فەوجێکی ٢٠٠ چەکدارییەوە بە هانای داعشەوە دەچێت

2017-05-30 09:37:18



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پارتی بەمەبەستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی فورات و هاوکاری چەتەکانی داعش، فەوجی سەلاحەدینی لە دێرەزۆر جێگیرکردووە، کە لە ٢٠٠ چەکداری پارتی پێکدێت.

 

ئاژانسی هەواڵی دیها، ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، کە پارتی بەمەبەستی هاوکاری چەتەکانی داعش بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی فورات لەلایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتییەوە، ٢٠٠ چەکداری ناردووە بۆ ناوچەکانی ئەبو فاس، کە دەکەوێتە نێوان شەداد و ڕەقە و هەروەها مالیحا کە دەکەوێتە ٥٠ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای شاری حەسەکەوە.

 

لە ناو فەوجی سەلاحەدیندا کەسێک هەیە بەناوی ئەبو یاسر کوردستانی، کە ماوەی ١٠ ساڵ چەکداری پارتی بووە، هەروەها ڕاشگەیەندراوە، کە ئەبو یاسر یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی فەوجی سوڵتان موراد، کە بەشداری ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتیان کرد بۆ داگیرکردنی ناوچەکانی باکوری سوریا.

 

فەوجی سەلاحەدین کە پێکهاتووە لە چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق، لە ساڵی ٢٠١٥دا بەمەبەستی پشتگیریکردنی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوری نێڕدرا بۆ حەلەب و پاش ناردنی ئەو فەوجە، هێرشەکانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆسەر گەڕەکی شێخ مەقسود دەستیپێکرد، کە گەڕەکێکی کوردنشینە.

 

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، کە پارتی ئەو فەوجەی بەتایبەتی بۆ شەڕی دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژن- یەپەژە، لەو ناوچانەدا جێگیرکردووە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin