Smiley face
Smiley face
Smiley face

هونەرمەندان: كەناڵە كوردییەكان و وەزارەتی ڕۆشنبیری هۆكارن بۆ پشتگوێ خستنی هونەر

2017-05-19 17:05:31



ڕۆژنیوز ـ هاوڕێ كرێكار

 

هونەرمەندانی گەرمیان پێیانوایە كەناڵەكوردییەكانی باشور و وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆكارن بۆ پشتگوێ خستنی هونەری كوردی ودەركەوتنی هونەری توركی .

 

زۆریی پیشاندانی دراما توركییەكان لە كەناڵە كوردیییەكانی هەرێمی كوردستان نیگەرانی هونەرمەندامی بواری درامای كوردی لێكەوتوەتەوە و ئەوە دەخەنە ڕوو، پارەیەكی زۆر لە كڕین و دۆبلاژكردنی دراما توركییەكان سەرف دەكرێت، بەداخەوە نادرێت بە دەرهێنانی فیلمێكی كوردی.

 

هونەرمەند عومەر عەبدوڵا، سەبارەت بە پشتگوێ خستنی هونەری كوردیی و هونەرمەندی كورد، بە ڕۆژنیوزی وت: درامای كوردی لەدوای ساڵی هەشتاكان وەرچەخانێكی گەورەی بەخۆیەوە دیوە، لەژیان وهزری هەموو تاكێكی كورد دا وتوانیویەتی بەشێوەیەكی ئەكتیڤانە هونەری كوردی بەرجەستە بكات، بەڵام ئەو درامایانەی دوای ساڵی نەوەتەكان كراون زۆر كرچ و كاَڵن، ئەویش بەهۆی ئەوەی هیچ كایەییەكی مەعریفی و وەزارەتی رۆشنبیری بەدواییەوە نەبوون و پاڵپشتیان نەكردوون، بەڕای من پشتگوێ خستنی هونەری كوردی لێرەوە دەستیپێكردووە.

 

 

عومەر عەبدوڵا وتیشی: ئەگەر عەقڵییەتێكی جوان بەكاربێنین بۆ دراماكان، دەبینین ئەو ڕووداوانەی ئەمڕۆ لە كوردستان هەیە، زۆر جوانترن لەو ڕووداوانەی، كە لەهەندێ درامای تردا دەبیندرێن، بەداخەوە دراما توركییەكان هەموو ڕوداو وكلتورێكی وڵاتەكەیان دەخەنە بواری بەرجەستەكردنەوە و كۆمەڵێك دەستێوەردان لەو درامایانەدا هەیە ئارەزووی گەنجانی ئێمە زیاتر بەلایاندا دەڕوات، بەڵام لای ئێمە ئەو عەقڵییەتانە نابینرێن، هەر بۆیە ئەمەش بوەتە هۆی پاشخستنی هونەری كوردی و هونەرمەندی كورد.

 

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لەبەرئەوەی خۆیان سودی باش ئەبینین لەڕیكلامەكان و بۆ هەوڵی پڕبینەرکردنی كەناڵەكەیان دەستیان داوەتە نمایشكردنی دراما توركییەكان و هونەری كوردییان بە ئاشكرا پشتگۆێی خستوە و ئەتوانن ئەوەی لەو درامایانەدا سەرفی دەكەن وەك پارە، لە كوردستان جوانترین درامای پێی بەرهەم بهێندرێت بەڵام نایكەن.

 

هونەرمەندێكی تری گەرمیانی بەناوی ڕزگاری فەقێ بۆ ڕۆژنیوز دوا و وتی : یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكانی ناساندنی كلتور و فەرهەنگ و هونەری توركی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، هەڵبەت ئەو لایەنەش بەرپرسە لەم كارە وەزارەتی ڕۆشنبیرییە، چونكە هیچ ڕێنماییەكی نەبووە بۆ ئەو كەناڵانەی ئەو دراما توركیانە پەخش دەكەن، ئەگەر ڕێنمایشی بوو بێت سزای نەبووە، بۆیە بەوشێوەیە زۆری كەناڵە كوردییەكان بونەتە دەمڕاستی توركیا لە باشوری كوردستان.

 

 

ڕزگار فەقی وتیشی: ئەوەی بوەتە هۆی پاشخستنی هونەری كوردی، دراما توركییەكان نین، بەڵكو كەناڵە كوردییەكانن، ڕاستە ئێمە بەقەد تورك خاوەن دراما نین، بەڵام تیڤییەكانمان ئەتوانن ئەو بڕە پارەیەی لە كڕینی دراما توركییەكان و دۆبڵاژكردنی سەرفی دەكەن، لەدروستكردنی درامایەكی كوردیدا خەرجی بكەن، ئەگەر لەچەند زنجیرەیەكیش پێك بێت و بەداخیشەوەم بەوەی جیلێكی گەنج بەڕێگەوەن تەواو شارەزای درامای توركیان و شتێك نابیستن ونابینن بە ناوی دراما یان هونەری كوردی .

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin