Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوای شەش مانگ زیندانیکردن پەرلەمانتارێکی هەدەپە ئازاد کرا.. نوێکراوەتەوە

2017-04-21 15:46:39



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

نورسەل ئایدۆغان، پەرلەمانتاری شاری ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، ئەمڕۆ پاش شەش مانگ مانەوە لە زینداندا لەلایەن دادگاوە بڕیاری ئازادکردنی دەرکرا و ئازاد کرا.

 

ئەمڕۆ پاش ئەوەی نورسەل ئایدۆغان لە دادگادا ئامادەبوو، دوایین دانیشتنی دادگاییکردنەکەی بەڕێوەچوو و دادگای تورکیش بڕیاری ئازادکردنی دەرکرد.

 

پێشتر داواکاری گشتی لە دادگای سزای قورسی ئامەد داوای سزای ١٠٣ ساڵ زیندانی بۆ نورسەل ئایدۆغان کردبوو، نورسەل لە رێگای پەیوەندی ئینتەرنێتییەوە لە دادگاکەدا ئامادەبوو، لەلایەکی دیکەوە سەرحەد ئەرەن، پارێزەری نورسەل ئایدۆغانیش لە دادگاکەدا بوو و بەرگرینامەی نورسەل ئایدۆغانی خوێندەوە.


پاشان پارێزەرێکی دیکەی نورسەل ئایدۆغان بەرگری لە ناوبراو کرد و وتی کە ئایدۆغان پەرلەمانتارە و ئێستا بە نایاسایی دادگایی دەکرێت، بۆیە پێویستە دادگاییکردنەکەی بوەستێندرێت.


پاشان ئایدۆغان قسەیکرد و وتی:"چونکە دەستگیرکراوم ئێستا ناتوانم لە پەرلەمان ئەرکی نوێنەربوونی خەڵکەکەم بەجێبێنم، ئەمە نایاساییە، دادگای یاسای بنەڕەتی بڕیاری داوە کە نابێت هیچ پەرلەمانتارێک دەستگیربکرێت و لە زینداندا دادگایی بکرێت، ئێستاش لە ڕۆژی ٤ی مانگی ١٠ەوە دەستگیرکراوم و ئەمەش بە نایاسایی ئەنجامدراوە".


ئایدۆغان لە درێژەدا وتبووی:"کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی ڕێکخراوێکی مەدەنییە و هەموو چالاکییەکانی یاسایین، ماوەی سێ مانگە لە زیندانی تاکەکەکەسیدا دەستگیرکراوم، تەنانەت کاتێک پێسویستیم بە چارەسەری پزشکی بووە و دەبوو بنێردرێم بۆ نەخۆشخانە ڕێگایان پێنەداوم ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێم".


پاش قسەکانی نورسەل ئایدۆغان، پارێزەرەکانی داوایان کرد کە ناوبراو ئازاد بکرێت، بەڵام داواکاری گشتی داوای کرد کە داگاییکردنەکە درێژەی هەبێت. تا ئەوەی ئەمڕۆ دادوەری تورک بڕیاری ئازادکردنی نورسەل ئایدۆغانی دەرکرد.

 

ک.ک

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin