Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەكەمین كۆنفڕانسی ڕۆڵی سەركردەی ژن لە كوردستان بەڕێوەدەچێت

2017-04-20 10:25:53



ڕۆژنیوز - ڕێزان محەمەد

 

ڕێکخراوی ئەنستیوتی وۆرک یەکەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدەدات لە ژێر ناوی"ڕۆڵی سەرکردەی ژن لە کوردستان" کە تیایدا دوو پانێڵ پێشکەش دەکرێت.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی یەكەمین كۆنفڕانسی ڕۆڵی سەركردەی ژن لە كوردستان بەڕێوەدەچێت كە تایبەتە بە ئەزموونی ژنانی سەركردە لە پڕۆسەی ژیانی سیاسی و ئاستەنگی كاركردنیان لەگەڵ ئەزمون و كاری حكومی و پەرلەمانی ژنان.

 

لە كۆنفڕانسەكەدا ژنانی سەركردەی لایەنە سیاسییەكان ئەزمونی كاری خۆیان لە پەرلەمان و حكومەتدا لە دوو پانێڵدا ڕووندەكەنەوە.

 

پانێڵی یەکەم لەژێر ناوی "ئەزمونی سەرکردەی ژن لە پرۆسەی ژیانی سیاسی و ئاستەنگەکانی کارکردنیان" لەلایەن، ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نارین ئەنگیزەک ، ئەندامی کوردیناسۆنی پارتی ئازادی ژنی کوردستان- پاژک، نوێنەری باکوری کوردستان، ھانا سەیدۆ، ئەندامی کۆنگرە ستار، گوڵان فەھیم ئەندامی کوردیناسیۆنی ژنانی ڕۆژھەڵات، لەلایەن ئاشتی عەبدوڵاوە بەڕێوە دەبرێت.

 

پانێڵی دووەمیش لە ژێر ناوی "ئەزمون و کاری حکومی و پەرلەمانی ژنان و ئاستەنگەکانی کارکردنیان" لەم پانێڵەدا کوێستان محەمەد ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمان لە بزوتنەوەی گۆڕان، پەروین بابەکر وەزیری پێشوی حوکمەتی ھەرێم لە فراکسیۆنی یەکێتی، چنار سەعد، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، سەرگوڵ قەرەداغی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی و ناسک تۆفیق ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکرگرتوو، لەلایەن کۆڕاڵ نوری پانێڵەکە بەڕێوە دەبرێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin