ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
خولی شەهید رەیحان لە ئەکادیمیای شەهید بێریڤان، دوای پەروەردەیەکی چوار مانگی کۆتایی هات و تێیدا فەرماندەی یەژەشە ڕایگەیاند: ئیدی ژنانی ئێزدی ئەوەنین کێ بیەوێت بەکاریان بێنێت
لە مەراسیمێکدا لە ئەکادیمیای شەهید بێریڤان لە شەنگال، بە بەشداری فەرماندەکانی یەژەشە و دایکی شەڕڤانان و شەهیدان، کۆتایی بە خولێکی پەروەردەیی هات کە وانەکانی مێژووی ژن، مێژووی کوردستان و ئێزدخان - مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنلۆژی و تەکینیکی شەڕ تێدا وتراونەتەوە.
شەڕڤانانی یەژەشە مەراسیمێکی سەربازییان بەڕێوەبرد، دواتر رۆسیار ڤەژین فەرمانداری یەژەشە قسەیکرد ووتی: کاتێک هێزە دەسەڵاتدارەکان لە کەسایەتی ژنانی ئیزدیدا دەیانەوێت ئەو ئێزدیانەی لە فەرمانەکان ڕزگاریان بووە لەناوببەن، وەک ئەوەی هێرشیان کردە سەر خانەسۆر، ئێمە وەک ژنانی ئێزدی و یەژەشە پەیمان دەدەین کە تۆڵەی شەهیدانی ٣ی ئەم مانگەی خانەسۆر بکەینەوە.
ڤەژین نەورۆزی لە هەموو شەڕڤانان پیرۆزکردو وتی: ئیدی ژنانی ئێزدی ژنانی پێش فەرمانەکە نین، کە هەرکەس بیەوێت بە ئارەزووی خۆی بەکاریان بهێنێت، ئێزدییەکان ئێستا دەتوانن خۆیان بپارێزن و لە سەر ڕێبازی شەهیدانیان بەردەوا بە تێکۆشانیان بدەن.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، شەڕڤانان سوێندی سەربازییان خوارد.
س.ح