Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێگه‌نه‌درا شاندێکى نێودەوڵەتی سه‌ردانى ده‌میرتاش بکات

2017-02-17 21:32:30



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


شاندێکى نێودەوڵەتی ویستیان سه‌ردانى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى گشتى هه‌ده‌په‌ بکه‌ن له‌ زیندانى (ئه‌دیرنه‌) به‌ڵام حکومه‌تى تورکیا ڕێگه‌ى پێنه‌دان ده‌میرتاش ببینن.


ئه‌مڕۆ شاندێکى نێودەوڵتی، که‌ پێکهاتبوون له‌ ئه‌ندامانى ئەنجومەنی یه‌کێتى ئه‌وروپا و په‌رله‌مانتارانى یه‌کێتى ئه‌وروپا و ئه‌کادیمسییان، ویستیان سه‌ردانى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بکه‌ن، به‌ڵام حکومه‌تى تورکیا ڕێگه‌ى پێنه‌دان.


شانده‌که‌ چوونه‌ به‌رده‌م زیندانى ئه‌دیرنه‌ و داوایان کرد سه‌ردانى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش بکه‌ن، به‌ڵام داواکه‌یان ڕه‌تکرایه‌وه‌، دواتر داواکارییان پێشکه‌شى وه‌زاره‌تى دادى تورکیا کرد، له‌وێش وه‌ڵامیان نه‌درایه‌وه‌، پاشان داوایان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانى زیندانه‌که‌ کرد، دیسان داواکه‌یان ڕه‌تکرایه‌وه‌.


دواتر له‌ به‌رده‌م زیندانه‌که‌ شانده‌که‌ لێدوانێکیان بۆ ڕاى گشتى بڵاوکرده‌وه‌ و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ کرد، که‌ ده‌ستبه‌ردارى دیدارى ده‌میرتاش نابن و له‌ هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin