Smiley face
Smiley face
Smiley face

"هه‌ندێک هێز ده‌یانه‌وێت به‌ یاسا ئازادى ڕاده‌ربڕین له‌قاڵبده‌ن"

2017-02-17 20:58:55



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاڵپشتی هه‌ر هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک ده‌که‌ین، به‌رگری له‌ ئازادییه‌ گشتیه‌کان و ئازادی وتن بکات، ده‌شڵێت، قانون ده‌بێت ئامرازێک بێت بۆ پاراستنی ئازادی، نه‌ک به‌رته‌سکردنه‌وه‌ و ته‌نگپێهه‌ڵچنینی.


ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌میانی به‌شداریکردنی له‌ ۆرک شوپێک له‌ شاری سلێمانی، که‌ ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له‌ ئازادی کاری ڕۆژنامه‌نوسی له‌ عێراق ڕێکیخستبوو، ڕایگه‌یاند: هه‌وڵه‌کانی به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌بڕین و سزادانی ڕۆژنامه‌وسان له‌سه‌ر وتن و ئاشکراکردنی زانیاری، ته‌حه‌دایه‌کی گه‌وره‌ی به‌رده‌ممانه‌.


وتیشی: هێشتا هه‌ندێک هێزێک به‌ ئاشکرا که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌یان تیادایه‌ به‌ یاسا ڕوبه‌ڕوی ئازادی ڕاده‌ربڕین و له‌قاڵبدانی ئازادی کاری ڕۆژنامه‌نوسی ببنه‌وه‌ و بیکه‌نه‌ به‌شێک له‌و کردارانه‌ی ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی دژبه‌ به‌رژوه‌ندی گشتی.


جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شى وت: له‌ بڕوای قوڵمان به‌ بنه‌ماکانی ئازادی ڕاده‌ربڕین و بایه‌خی ده‌ستڕاگه‌یشتنی ڕۆژنامه‌نوسان به‌ زانیارییه‌کان و گه‌یاندنی به‌ ڕای گشتی، پاڵپشتێکی به‌هێزتان ده‌بین بۆ هه‌موارکردنی هه‌موو ئه‌و بڕگه‌ و ماددانه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان به‌ نادادپه‌وه‌ری ده‌زانن.


باسى له‌وه‌ش کرد: ئه‌م جۆره‌ له‌ هه‌ماهه‌نگی و کۆڕو کۆبونه‌وه‌نانه‌ له‌نێوان ڕۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی کوردستان و شاره‌کانی تری عێراق به‌ گرنگ ده‌زانین، نه‌ک ته‌نها بۆ به‌رگریکردین له‌ماف و ئازادی کاری ڕۆژنامه‌وانی، به‌ڵکو په‌یامێکیش ده‌بێت بۆ هه‌ر لایه‌نێک بیه‌وێت یاسا بکاته‌ ئه‌داتێک بۆ به‌رته‌سکردنه‌وه‌و سنوردارکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin