ڕۆژنیوز ـ محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
له شاره‌دێى چوارقوڕنه سه‌ربه شارۆچکه‌ى ڕانیه گه‌نجانى وڵاتپارێز چالاکییه‌کى به مه‌شخه‌ڵیان بۆ ئازادى ئۆجالان و شه‌رمه‌زارکردنى پیلانگێڕى 15ى شوبات ئه‌نجامدا.
ئه‌مشه‌و له به‌رده‌م مزگه‌وتى گه‌وره‌ى شاره‌دێى چوارقورنه تا به‌رده‌م سێ ڕێیانى شارۆچکه‌که گه‌نجانى وڵاتپارێز ڕێپێوانێکى به مه‌شخه‌ڵیان بۆ ئازادى ئۆجالان ئه‌نجامدا.
له ڕێپێوانه‌که‌دا به دروشمه‌کانى "بژى ڕێبه‌ر ئاپۆ، چیتان ده‌وێ گه‌نجه‌کان ئازادى بۆ ئۆجالان، بژى به‌رخۆدانى ئیمرالى" ڕێیان پێوا، دواتر لێدوانى گه‌نجان له لایه‌ن (سه‌روان ڕێبوار) ئه‌ندامى گه‌نجانى وڵاتپارێز خوێندرایه‌وه.
سه‌روان ڕێبوار ڕایگه‌یاند: "هه‌ژده ساڵ به‌ر له ئه‌مرۆ به مه‌به‌ستى کۆتایى هێنان به شۆڕش و به‌رخۆدانى گه‌لى کورد وڵاتانى پیلانگێڕى نێوده‌وڵه‌تى، ڕێبه‌رى شۆڕشگێر ڕێبه‌ر ئاپۆیان دیل گرتوو ڕاده‌ستى ده‌وڵه‌تى تورکى فاشیست کراو ویستیان له که‌سایه‌تى ڕێبه‌ر ئاپۆدا سیاسه‌تى ئینکاریکردن و قڕکردن له سه‌ر گه‌لى کورددا بسه‌پێنن".
ڕاشیگه‌یاند:"به‌ڵام ڕێبه‌ر ئاپۆ به به‌رخۆدان و پێشخستنى فکرى دیموکراتى له زینداندا هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ى پوچه‌ڵ کردۆته‌وه ئامانجى پیلانگێڕى شکست پێهێنا، هه‌ربۆیه ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ک ڕێبهرێکى شۆڕشگێڕ له زیندانه‌وه خه‌بات و تێکۆشانى دیموکراتیانه‌ى به‌رده‌وام کرد".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: بۆیه له کۆتایدا ڕایده‌گه‌یه‌نین خه‌بات و تێکۆشان له‌پێناو ئازادى ڕێبه‌ر ئاپۆ مه‌زنتر ده‌که‌ین.
ک.ک