Smiley face
Smiley face
Smiley face

پیلانی هێرشکردنی داعش بۆ سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌ شکستده‌هێنێت 

2017-02-17 18:14:55



ڕۆژنیوز ـ سۆران محه‌مه‌د 


چه‌ته‌کانی داعش پیلانی هێرشکردنیان هه‌بووه‌ بۆ سه‌نگه‌ره‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌، به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای که‌رکوکی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، به‌هۆی بۆردومانکردنى داعشه‌وه‌ له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانه‌وه‌، پیلانه‌که‌یان شکستی هێناوه‌.


به‌رپرسى میحوه‌رى ڕۆژئاواى که‌رکوکى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌کات، دوێنێ و ئه‌مڕۆ چه‌ته‌کانى داعش پیلانى ئه‌وه‌یان هه‌بووه‌، که‌ هێرش بکه‌نه‌سه‌ر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانى هاوپه‌یمانانه‌وه‌ پیلانه‌که‌یان پوچه‌ڵکراوه‌ته‌وه‌.


که‌مال که‌رکوکی، به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای که‌رکوکی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌، به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: "دوێنی پێنج شه‌مه‌ له‌ گوندی بورهانه‌ی سه‌ر به‌ شاره‌دێی ڕیاز له‌ پارێزگاى که‌رکوک، چه‌ته‌کانی داعش پیلانی هێرشکردنیان هه‌بوو بۆ سه‌نگه‌ره‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌، پاش ئاگادارکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان، ده‌ستیان کرد به‌ بۆردومانکردنی چه‌ته‌کانی داعش، له‌و بۆردومانه‌که‌دا زیاتر له‌ 20 چه‌ته‌ی داعش کوژران".

 


وتیشی: "دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش له‌ گوندی مه‌نسوریه‌، چه‌ته‌کانی داعش جموجۆڵیان هه‌بووه‌ و سه‌رقاڵی جێگیرکردنی قه‌ناس بوونه‌ ،پاش ئه‌وه‌ی چاودێری ورد کرایه‌ سه‌ریان، فڕۆکه‌ جه‌نگه‌یه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به‌ بۆردومانکردنی داعش کرد، به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌میان کوژران، به‌ڵام به‌ وردی ژماره‌ی کوژراوانی چه‌ته‌کانی داعش له‌به‌رده‌ستدا نیه‌".


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin