Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئیتاڵیا خەڵاتی شەرەفی هاوڵاتیبوون دەداتە ئۆجالان

2017-02-14 12:07:48



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

شارەوانی شاری ماراتانۆی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، کە خەڵاتی شەرەفی هاوڵاتیبوون دەدەینە ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان.

 

شارەوانییەکە ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی ئەنجومەنەکەیاندا، لە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە خەڵاتی شەرەفی هاوڵاتیبوون دەبەخشنە ئۆجالان.

 

خەڵاتەکە بڕیارە لە ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی مانگ، لە بارەگای شارەوانییەکە و لە کاتژمێر ١٩:٠٠ بە بەشداری یەکێک لە پارێزەرەکانی ئۆجالان چارمینه‌ مالینجۆنیجۆ، و بورۆیا ئینفۆرماسیۆنێ کوردستان دەبێت.

 

شارەوانییەکە ڕایگەیاندووە، کە مەراسیمەکە کراوەدەبێت و هەموو هاوڵاتییەک دەتوانێت تێیدا ئامدەبێت.

 

له‌ ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی و بە بەشداری چەندین وڵات،عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، لە وڵاتی کینیا ڕفێندراو پاشان ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرایەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin