Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمەڵێک مەلا سیخووڕیان بۆ میتی تورک کردووە

2017-02-10 13:00:31



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ژمارەیەک لەو مەلایانەی کە لە مزگەوتی تورکەکانی ئەڵمانیان پێشنوێژییان بۆ خەڵک کردوە، کاری سیخوڕییان بۆ میتی تورک کردوە.

 

بەپێی هەواڵی دەزگا فەرمییەکانی ئەڵمانیا، ژمارەیەک لەو مەلایانەی لەمزگەوتە تورکەکانی ئەڵمانیا کاریان کردووە و سەربە ئاکەپە بوون، لە چوارچێوەی کاری سیخوڕی دا زانیاریان داوە بە دەزگای سیخوڕیی میتی تورک، تەنها لە دوو ئەیالەتی ئەڵمانیا زیاتر لە ١٦ مەلا بوون.

 

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخستنی دەستووری بنچینەیی ئەڵمانیا، لە گەورەترین ئەیالەتی وڵاتەکە ناسراو بە نۆردهاین وێست فاڵن، ١٣ مەلا کاری سیخوڕیان کردووە، سەرۆکی ڕێکخراوەکە بەناوی بورکهارد فرەیەر قسەی بۆ کۆمیسیۆنی کاری ناوخۆیی پەرلەمانی ئەیالەتەکەی کردووە و وتویەتی، ئەو مەلایانەی زانیارییەکانیان کۆکردووەتەوە و داویانە بە میت سەربە دەزگایی (یەکێتی موسوڵمانانی تورک بۆ کاروباری ئاینی) بوون کەلە ئەڵمانیا مۆڵەتی ڕەسمیان هەیە.

 

هەروەها لە ئەیالەتی ڕاهینلاند پفالزی ڕۆژئاوای ئەڵمانیاش لانی کەم سێ مەلای هەمان دەزگای ئاشکرا بوون کە کاری سیخوڕیان بۆ میتی تورک کردووە.

 

ئەو ژمارەیە تەنها ئەوانەن کە ئاشکرا کراون، بۆیە نازانرێت ئایا دەزگای هەواڵگری ناوخۆیی ئەڵمانیا ژمارەی ڕاستی مەلا سیخوڕەکان ئاشکرا دەکات یاخود نا.

 

بەپێی زانیارییەکان زۆربەی ئەو مەلایانە لەم دواییانەدا زانیاری زیاتریان لەسەر جەماعەتی فەتحوڵڵا گیولەن و کوردانی دانیشتوونی ئەو وڵاتە داوەتە میتی تورک.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin