Smiley face
Smiley face
Smiley face

فڕۆکه‌کانى ڕوسیا بوون سه‌ربازانى تورکیایان بۆردومان کرد

2017-02-09 19:21:53



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


ئه‌و فڕۆکانه‌ى هێرشیان کرده‌ سه‌ر سه‌ربازانى سوپاى تورکیا له‌ نزیک شارۆچکه‌ى باب له‌ باکورى سوریا، فڕۆکه‌ى ڕوسیا بوون، که‌ به‌ هۆیه‌وه‌ سێ سه‌رباز کوژران و 11ى دیکه‌ش بریندار بوون.


سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌ند فڕۆکه‌یه‌ک سه‌ربازانى سوپاى تورکیایان له‌ نزیک شارۆچکه‌ى باب له‌ باکورى سوریا بۆردوومان کرد، که‌ بووه‌ هۆى کوژرانى سێ سه‌رباز و برینداربوونى 11ى دیکه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى سوپاى تورکیا.


له‌لایه‌کى تره‌وه‌ دمترى پێسکۆڤ، وته‌بێژى سه‌رۆکى ڕوسیا له‌ لێدوانێکدا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کانى وڵاته‌که‌ى، ڕایگه‌یاندوه‌: ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆکى ڕوسیا نیگه‌ران بووه‌ له‌و ڕووداوه‌ و هۆکاره‌که‌ى بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌، که‌ هاوکارى له‌نێوان تورکیا و ڕوسیا نییه‌ له‌ سوریا.


شارۆچکه‌ى باب له‌ باکورى سوریا له‌ژێر کۆنترۆڵى چه‌ته‌کانى داعشه‌، به‌ڵام سوپاى تورکیا له‌ هه‌وڵى داگیرکردنى ئه‌و شارۆچکه‌یه‌دایه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin