Smiley face
Smiley face
Smiley face

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا: په‌که‌که‌ به‌ تیرۆریست نابینین

2017-02-08 21:04:26



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


به‌رپرسێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ڕایگه‌یاند، که‌ ئه‌وان کاره‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که‌) له‌ تورکیا و کاره‌کانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ سوریا به‌ تیرۆر نابینین.


به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى هه‌واڵى (sputniknews)ى فه‌رمى ڕوسیا، که‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوى کرده‌وه‌ته‌وه‌، ڕوسیا کاره‌کانى په‌که‌که‌ و یه‌په‌گه‌ به‌ تیرۆریست نابینێت.


به‌پێى ئاژانسه‌که‌، ئه‌لێکسانده‌ر بۆتسان هه‌رچێنکۆ، یه‌کێک له‌ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ڕایگه‌یاندوه‌: ئێمه‌ کرده‌وه‌کانى په‌که‌که‌ له‌ تورکیا و یه‌په‌گه‌ له‌ باکورى سوریا به‌ کارى تیرۆریستى نابینین.


ڕاشیگه‌یاندوه‌: په‌که‌که‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ لیستى تیرۆرى فه‌رمى ڕوسیادا نین.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin