ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان
له جزیره له باکورى کوردستان پۆلیس هه‌ڵیکوتایه سه‌ر ماڵان و 28 که‌س ده‌ستگیرکران.
ئه‌مڕۆ پۆلیسى تورکیا له گه‌ڕه‌که‌کانى کۆناک و یافیس و نور و جودى و سور له شارۆچکه‌ى جزیره له باکورى کوردستان 28 که‌سى ده‌ستگیرکرد.
پۆلیسى تورکیا به‌رده‌وامه له ده‌ستگیرکردنى چالاکوان و ئه‌و که‌سانه‌ى که گومانیان لێده‌کرێ نزیکبن له ڕێکخستنه کوردییه‌کانه‌وه، ئه‌مڕۆش له کاتى ده‌ستگیرکردنى ئه‌و 28 که‌سه‌دا به شێوه‌یه‌کى زۆر خراپ هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کردوون.
ک.ک