Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەنجامی توێژینەوەیەکی هاوسەرگیری پێشوەختە ڕاگەیەندرا

2017-01-10 12:40:48



ڕۆژنیوز – ڕێزان محەمەد

 

ئەنجامی توێژینەوەک سەبارەت بە هاوسەگیری پێشوەختی کچانی هەردوو کەمپی ئاشتی و عەربەت، بۆ ساڵی ٢٠١٦ خرایەڕوو.

 

ئەمڕۆ لە بینای ڕێکخراوی CDO ی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە شاری سلێمانی، ئەنجامی توێژینەوەیەک ڕاگەیەندرا لەسەر هاوسەرگیری پێشوەختە کە لە هەردوو کەمپی عەربەت و ئاشتی لە پارێزگای سلێمانی کرابوو.

 

توێژینەوەکە لەلایەن هەردوو دکتۆر لوقمان سیوەیلی و نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد ئامادەکرابوو بە هاوکاری ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت – CDO بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی Minority Rights Group  ئەنجامدراوە و لە ژێر ناوی ( هاوسەرگیری پێشوەخت لە هەردوو کەمپی عەربەت و ئاشتی-دا ).

 

لە توێژینەوەکەدا هاتبوو: لە کەمپی عەربەت نزیکەی ٤١٣ خێزان هەیە کە دەکاتە دوو هەزار و ٦٧ کەس، کە ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستانی تێدایە،  لە کەمپەکەدا بە ڕێژەی %٣٧ هاوەسەرگیری پێشوەخت ئەنجامدراوە و %٦٣ هاوسەرگیری یاسای هەبووە، ئەو کەسانەی کە هاوسەرگیری پێش وەختیان ئەنجامداوە تەمەنیان لە ١٠ ساڵەوە دەستپێدەکات هەتا ١٦ ساڵی.

 

هەروەها باسکرابوو: لە کەمپی ئاشتی نزیکەی دوو هەزار و ٨٤٠ خێزان هەیە کە دەکاتە ١٤ هەزار کەس، کە پێکهاتوون لە ئاوارەی عەرەب و تورک و ئێزدی، وە بە ڕێژەی %٣٧ هاوسەرگیری پێشوەخت هەبووەو % ٦٣ هاوسەرگیری یاسایی هەبووە.

 

لە توێژینەوەکەدا باری خێزانی ئافرەتانی کەمپی عەربەت و ئاشتی، خرابویە ڕوو، کە بریتیە لە: (هاوسەردار %٨٩ و جیابوەوە بە ڕێژەی %٠٢ و بێوەژن %٩).

 

باس لەوەشکرابوو: ساڵی ئەنجامدانی هاوسەرگیری پێشوەخت لە هەردوو کەمپەکە لە ( ساڵی ٢٠١٤ بە ڕێژەی %٣١ بووە و لە ساڵی ٢٠١٥ بە ڕێژەی %٤٠ بووە و لە ساڵی ٢٠١٦دا %٢٩ بووە)

 

هەر لە توێژینەوەکەدا پرسیار لەو کەسانە کراوە کە هاوسەرگیری پێشوەختیان ئەنجامداوە، کە ئایا تاچەند بەختەوەرن، بە ڕێژەی %٩٣ وەڵامی بەڵێیان داوەتەوە کە بەختەوەرن و بە ڕێژەی %٧ وەڵامی نەخێریان داوەتەوە.

 

وە بە ڕێژەی %٨٩ ئەو کچانەی کە هاوسەرگیریان کردووە ژنی یەکەم بوون  و %٩ بوون بە ژنی دووەمی پیاوێک و بە ڕێژەی %٢ ژنی سێهەمی پیاوێک بوون.

 

لە توێژینەوەکەدا هۆکارەکانی هاوسەرگیری پێشوەخت خرابوونە ڕوو، کە  بریتیبوون لە:

١- کلتور و داب و نەریت.

٢- ژینگەی جوگرافی.

٣- شێوازی ژیان و پیشە.

٤- هەستکردن بە شەرم یاخود ترسان لە شەرەف.

هۆکاری ئاینی.

٥- هۆکاری ئابوری ( تا ئاستی بژێوی خێزان نزمتر بێت، ئەوا قەبارەی بەشودانی کچانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ زیاتر دەبێت).

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin